پێشگیری مه‌ئموورانی رژیم له‌ ئه‌سپه‌رده‌ی كردنی هاوڵاتیه‌كی به‌هایی خه‌ڵكی سنه‌

116
به‌ پێی راپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ شاری سنه‌، له‌ ئه‌سپه‌رده‌ی كردنی هاوڵاتیه‌كی به‌هایی به‌ناوی ” باجی خانم محه‌ممه‌دی فه‌ر”، پێشگیریان كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، زیاتر له‌ ٥٠ كه‌س له‌ مه‌ئموورانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم، له‌ گۆڕستانی گولستان جاوید”ی سنه‌ حازر بوون و پێشیان به‌ ئه‌سپه‌رده‌ كردنی هاوڵاتی به‌هایی “باجی خانم محه‌ممه‌دی فه‌ر” گرت.