پێشگیری پۆلیسی توركیه‌ له‌ حه‌ره‌كه‌تی په‌ناخوازان به‌ره‌و یونان

419
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه‌ رێگای حه‌ره‌كه‌تی سه‌دان په‌ناخوازیان به‌ره‌و ئوروپا كه‌ به‌ پیاده‌ به‌ره‌و سنووری یونان وه‌ڕێكه‌وتبوون، مه‌سدود كرد. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، پۆلیسی توركیه‌ رێگای ئه‌م په‌ناخوازانه‌ی له‌ ٥٠ كیلومیتری ستانبول داخستووه‌. توركیه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا فرۆشی بلیتی ئوتوبوس بۆ په‌ناخوازانی راگرتووه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ په‌ناخوازان ناچارن به‌ پیاده‌ به‌ره‌و یونان رێبكه‌ون. له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌ناخوازانی سوری‌ په‌نایان بۆ توركیه‌ بردووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌، ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان له‌ درێژه‌ی سیاسه‌ته‌كانی دژبه‌ كۆچبه‌رانی خۆی، رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن له‌ رۆژنامه‌كانی لوبنان و ئۆردۆن، هۆشداری به‌ په‌ناخوازان داوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی نایاسایی بچنه‌ مه‌جارستان، زیندانی و به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێن.