پێشێلكرانی ئاگربه‌س له‌ یه‌مه‌ن

776
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، رۆژێك دوای ده‌ستپێكی ئاگربه‌سی یه‌ك هه‌فته‌یی له‌ نێوان هاه‌په‌یمانانی عه‌ره‌بی و حوسییه‌كان، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی له‌ نێوان دوو لایه‌ن ده‌ستی پێكرده‌وه‌.
بۆردوومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی دژی حوسییه‌كان له‌ شاری “ته‌عێز” و سه‌رجه‌م شاره‌كانی یه‌مه‌ن، ده‌ستی پێكراوه‌ته‌وه‌. فرۆكه‌جه‌نگی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆردوومانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتیڕۆلی هێزه‌كانی حوسییه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌. تازه‌ترین راپۆرته‌كان باس له‌ كوژرانی لانیكه‌م ٤٢ كه‌س ده‌كه‌ن. هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی، حوسییه‌كانی هاوپه‌یمانی كۆماری ئیسلامیان به‌ پێشێل كردنی ئاگربه‌س تۆمه‌تبار كردووه‌ و رایانگه‌یاند:”حوسییه‌كان بڕیاری ده‌ركراوی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و شۆرای ئه‌منییه‌تیان نه‌بردۆته‌ پێشێ و ماڵی دانیشتوانی غه‌یره‌نیزامیان كردۆته‌ ئامانجی ئه‌م هێرشانه‌.” شایانی باسه‌، ئه‌و ئاگربه‌سه‌ی كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز له‌ سه‌ری رێككه‌وتبوون‌، كه‌مێك دوای وتوۆێژی ئاشتیی ‌ نێوان وڤدێكی نۆینه‌رانی ده‌وڵه‌ت و گرووپی حوسیی، له‌ ژێر چاودێری رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی درێژه‌ی پێدرا.