پێشێلكردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ له‌ كردستان

593t
راپۆرته‌كان باس له‌ روودانی ١٥٧٢ حاڵه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ ساڵی ١٣٩٣ له‌ كردستان ده‌كه‌ن.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ١٥٧٢ حاڵه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو روویاندا كه‌ ئاماره‌كان باس له‌ روودانی ١٥٥٠ له‌ ساڵی پێشتری ده‌كه‌ن. شایان باسه به‌ حه‌ساب كردنی سه‌رجه‌م ئاماره‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ ناوچه‌كانی كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رچاوه‌ مه‌حللی و میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ ئاماره‌كان زۆر زیاتر له‌م رێژه‌یه‌ بێت كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.