پێشێلكردنی به‌رینی ئازادی به‌یان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی ساڵی ٩٣

714t
راپۆرته‌كان باس له‌ پێشێلكردنی ئازادی به‌یان، چاپه‌مه‌نیه‌كان و مافی رۆژنامه‌ نووسان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی ساڵی ٩٣ ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ ئێران، به‌ ده‌یان رۆژنامه‌نوس و وێب نێگاری زێندانی وه‌كوو سێهه‌مین زیندانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ هه‌ڵسووڕاوانی میدیایی ژمێردرا. له‌ نوێترین ریزبه‌ندی “رێكخراوی هه‌واڵنێره‌ بێ سنووره‌كان” سه‌رباره‌ت به‌ ئازادی میدیاكان له‌ جیهان، ئێران له‌ نێوان ١٨٠ وڵات له‌ پله‌ی ١٧٣م دایه‌. له‌ ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی ٩٣ ژماره‌ی ئه‌و چاپه‌مه‌نیانه‌ی كه‌ راگیراون، ده‌گه‌ن به‌ نزیكه‌ی ١٠ راگه‌یاندن. شایانی باسه‌ له‌ ئێران ١٩ رۆژنامه‌نوس به‌ندكراون كه‌ ١٢ كه‌س له‌وان له‌ ماوه‌ی ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ژماره‌ی وێب نێگارانی ده‌ستبه‌رسه‌ركراویش هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی ٣٧ كه‌سن كه‌ ٢٥ كه‌س له‌وان له‌ ساڵی رابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.