رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌واڵی نیگه‌رانی خۆی له پێناو پێشێلكردنی به‌رینی مافی مرۆڤ له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری تكریت راگه‌یاند.به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند: “راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه له سه‌ره‌تایی مانگی رابردووی زایینی ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك هیچ هه‌واڵێك سه‌رباره‌ت به‌م خه‌ڵكه له‌به‌رده‌ستدا نییه. ماڵه‌كان و دوكانه‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه پاش له‌وه‌یكه به‌ره‌وڕووی هێرشی هێزه میلیشیا شیعه‌كان بۆته‌وه، ئاگریان تێبه‌ردراوه و یان تهقێنرانهتهوه.” هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه میلیشیا شیعه‌كان، هه‌فته‌ی رابردوو توانیان شاری تكریت له گروپی داعش وه‌ربگرنه‌وه.