پێشێلكردنی ته‌حریمه‌كانی ئێران له‌ لایه‌ن چوار شیركه‌ت و پێنج كه‌س

151y
وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ئامریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار شیركه‌ت و پێنج كه‌س كه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی پێداویستی ئێلكترۆنیكی و نیزامیان بۆ ئێران ناردووه‌، ته‌حریم كردووه‌. به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، ئه‌م شیركه‌ت و كه‌سانه‌ به‌ هه‌نارده‌ كردنی قه‌ته‌عات بۆ ئێران، ته‌حریمه‌كانی ئامریكا سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی هه‌نارده‌ كردنی فه‌نناوه‌ری بۆ رژیمی كۆماری ئیسلامیان پێشێل كردووه‌. ئه‌م تۆمه‌تانه‌ له‌ حاڵێكدا باس كراوه‌ كه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی و شه‌ش زلهێزی جیهانی به‌ رێبه‌ریی ئامریكا، بڕیاره‌ وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی خۆیان له‌ رێكه‌وتی ئه‌وه‌ڵی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.