پێشێلكردنی مافی غه‌رامه‌تی كچانی كۆچكردووی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێ

428t

 

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ بیمه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ غه‌رامه‌تی كچانی‌ كۆچكردووی كاره‌ساتی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێ به‌ ناوه‌كانی “سه‌یران یه‌گانه‌ و سارینا ره‌سوول زاده‌” به ‌ته‌واوه‌تی په‌رداخت ده‌كات، به‌ڵام نیوه‌ی غه‌رامه‌تی ئه‌و كچانه‌‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م سازمانه‌وه‌ پێشێلكرا.
جێگای ئاماژه‌یه‌، رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە هۆی ئاگر گرتنی کورەی نەوتی لە كلاسی چوارەمی سەرەتایی مه‌دره‌سه‌ی ئاوایی شیناوێ سه‌ربه‌ شاری پیرانشار، ٢٨ کەس له‌و کچانه‌ تووشی سووتان بوون و دوو کەسیان گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پپش له‌ لایه‌ن سازمانی بیمه‌ی ئێرانه‌وه‌ به‌ڵێن درابوو كه‌ به‌رزترین نرخی گونجاوی غه‌رامه‌تی ئه‌و كچانه‌ په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و غه‌رامه‌ته‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و سازمانه‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچانه‌ په‌رداخت كرا.