پێشێل كرانی ئاته‌ش به‌س له‌ سێ ناوچه‌ی سوریه‌

315
رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، چاودێرانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریه‌ هه‌واڵی ئاته‌ش به‌س له یه‌كێك له‌ شاره‌ سنووریه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ لۆبنان و دوو ئاوایی، دوای ده‌ستپێكی سه‌رله‌نوێ گولله‌ بارانه‌كان راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شاری “زه‌به‌دانی” له‌ نزیك سنووری لۆبنان و پێته‌ختی سوریه‌ی ده‌میشقه‌. دوو ئاوایی “فوعه‌ و كه‌فریا”ش له‌ نزیك سنووری توركیه‌ له‌ ناوچه‌ شیعه‌نشین و ستراتیژیكه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تی سوریه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاته‌ش به‌سێك له‌ شاری زه‌به‌دانی و ئاواییه‌كانی كه‌فریا و فوعه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ و حێزبۆڵڵا له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرابوو. ئه‌م ئاته‌ش به‌سه‌ دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژگه‌لێك له‌ نێوان گروپی “ئه‌حرار الشام” و هه‌یئه‌تێك له‌ ئێران، به‌ده‌ستهاتووه‌. دوای ئه‌وه‌یكه‌ ئاته‌ش به‌س له‌ كۆتاییه‌كانی شه‌وی جومعه‌ ته‌مدید كرایه‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێشێل كرا.