پێشێل كرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی پرۆژه‌كانی فوتبالی جامی ٢٠٢٢ له‌ قه‌ته‌ر

532t
كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فیفا رایگه‌یاند كه‌ به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر حه‌قده‌ستی كرێكارانی پرۆژه‌كانی فوتباڵی جامی ٢٠٢٢ له‌به‌رچاو ناگرێت.
رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خاكه‌لێوه‌، فێدراسیونی نێوده‌وڵه‌تی فوتباڵ، له‌ راگه‌یاندنێكی ره‌سمیدا كه‌ له‌ لایه‌ن كومیته‌ی ئیجرایی ده‌ركراوه‌، رایگه‌یاند كه‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران، كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر كراوه‌ و به‌مزووانه‌ گروپێك بۆ چاودێری به‌سه‌ر بارودۆخی كرێكاران و شێوه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجی عومرانی، بۆ “دۆحه‌” ده‌نێردرێن. ساڵی رابردوو “شارۆن بارۆ”، ده‌بیری گشتی كۆنفێدراسیۆنی جیهانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان رایگه‌یاند كه‌ سه‌دان كه‌س له‌ كرێكاران له‌ ماوه‌ی دامه‌زراندنی ته‌ئسیساتی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ر كوژراون و هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون. له‌ راگه‌یاندنی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ هاتووه‌، “سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییه‌كانی قه‌ته‌ر و فیفا بۆ باشتربوونی بارودۆخی كرێكاران، تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه‌.