پێشێل كرانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی

584

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی ئینگلیسی ده‌یلی تێلگراف له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی پێشێل كرانی مافی مرۆڤی له‌ ئێران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری رژیم راگه‌یاند.به‌ پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلگراف، له‌كاتی هاتنه‌سه‌ركاری حه‌سه‌ن رۆحانی زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س له‌ ئێران ئێعدام و له‌سێداره‌ دراون. به‌ چه‌شنێك كه‌ ئێران زۆرترین ئاماری ئێعدام له‌ جیهانی له‌چاو جه‌معیه‌ته‌كه‌ی هه‌یه‌. ئه‌م راپۆرته‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ئێعدامه‌كان، كۆماری ئیسلامی حوكمی بڕینی ده‌ست و پای زیندانیانی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێناوه‌ كه‌ له‌ خراپترین زیندانه‌كانی جیهان، راده‌گیردرێن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یش بارودۆخی ئێعدامه‌كان له‌ ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی رۆحانی به‌ “ره‌وتی روو له‌ هه‌ڵكشان و سه‌رسووڕهێنه‌ری ئێعدامه‌كان” له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.