به پێی راپۆرته‌كان، هیچ كام له شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری چالاك له “مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌لبورزی مه‌ركه‌زی” سه‌همی ٤ له‌سه‌دی خۆیان بۆ خانه‌نشینی كرێكارانێك كه یاسای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه، په‌رداخت ناكه‌ن.
به وته‌ی كرێكاران، له ئه‌گه‌ری په‌رداخت كردنی ئیزافه سه‌همی ٤ له‌سه‌دی خاوهنكاران، ١٥٤ كرێكار به پێشینه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵ لانیزۆر تا مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٤، خانه‌نشینی یاسای شوغڵه سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه. كرێكاران رایانگه‌یاند، گۆڕینی خاوهنكاران له‌م مه‌عده‌نانه بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌ركام له‌م په‌یمانكارانه به نۆبه‌ی خۆیان له به‌رپرسایه‌تی واریز كردنی سه‌همی ٤ له‌سه‌دی خۆببوێرن كه له‌م نێوانه‌دا ته‌نیا كه‌سانێك كه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، كرێكارانن.