پێشێل كردنی ماف و مه‌زایای كرێكارانی موجته‌مه‌عی بانتا ئابیده‌ری سنه‌

663
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، حه‌قده‌ست و مه‌زایای ٤٧ كرێكاری ناوه‌ندی تیجاری ـــ مه‌سكونی بانتا ئابیده‌ری سنه په‌رداخت نه‌كراوه‌.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه‌‌، حه‌قده‌ست و مه‌زایای ٤٧ كرێكاری موجته‌مه‌عی بانتا ئابیده‌ر كه‌ رێكه‌وتی ١٥ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ و نه‌قدینگی داخرا، خه‌ریكه‌ پێشێل ده‌كرێت. پێشێل كردنی مافی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی مه‌یل و ئیراده‌ی خۆیان له‌سه‌ركار ده‌ركراون و ده‌بێ هه‌موو حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان پێی په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام هه‌یئه‌ت پێڕاگه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ بێ سه‌رنجدان به‌م بابه‌ته‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كرێكاران ده‌توانن له‌ بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌ربگرن. شایانی باسه‌ لیستی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ شه‌ش مانگ تا چوار ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌ كه‌موكۆڕی په‌رداخت كراوه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ مانگانه‌ له‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ كه‌م ده‌كرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ موجته‌مه‌عی تیجاری ــــ مه‌سكونی بانتا ئابیده‌ر له‌ ناوه‌ندی شاری سنه‌ و له‌ زه‌وییه‌كی ١٥ هه‌زار میتری موره‌به‌ع و ژێربه‌نای نزیكه‌ی ٧٢ هه‌زار میتری موره‌به‌ع دا هه‌ڵكه‌وتووه‌.