پێكدادانی دوو تانكری هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی له‌ ئێسلام ئابادی غه‌رب

419t

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، پێكدادانی دوو تانكری هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی له‌ گه‌رده‌نه‌ی شاه‌بۆداغ له‌ رێگای ئێسلام ئابادی غه‌رب بۆ پۆلدۆخته‌ر، رووداوی دڵته‌زێنی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌رپرسی راهداری ئیداره‌ی گشتی رێگا و شه‌هرسازی كرماشان رایگه‌یاند، ئه‌م رووداوه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌وێدا هه‌ر دوو تانكره‌كه‌ له‌ نێو ئاگردا سووتان و یه‌كێك له‌ رانه‌نده‌كان گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ئه‌م رووداوه‌ بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك بووه‌ هۆی به‌سترانی جاده‌كان و دواتر به‌ هۆی رژانی مه‌وادی ئاته‌ش زا به‌سه‌ر ئاسفاڵتی جاده‌كان و ئاگرگرتنی تانكره‌كان، نزیكه‌ی كیلۆمیترێك له‌ روكشی ئاسفاڵتی ئه‌م مه‌سیره‌ سووتا. شایانی باسه‌ به‌ هۆی ناستاندارد بوونی رێگا و بان و جاده‌كان ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر رووداوی هاتووچۆ روو ده‌ده‌ن كه‌ گه‌لێك خه‌ساره‌تی گیانی و ماڵی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.