هاۆكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی مرۆڤدوست، به‌تایبه‌ت لاوان، له شاره‌كانی ئێران كهمپهێنیێكیان له ژێر ناوی “دیواری مێهره‌بانی” به مه‌به‌ستی پشیۆانی له خه‌لكی كهمداهات و هه‌ژار، خستۆته‌ڕێ.
ئه‌ندامانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه به هه‌ڵواسینی روختاۆیز له ئاستی شار، خه‌ڵكیان بۆه‌وه بانگهێشت كردووه كه جوبهرگی زیاده یان ده‌ستی دووی خۆیان بۆ خه‌ڵكی كهمداهات و هه‌ژار هه‌ڵواسن. به‌پێی ئه‌م بیرۆكه‌یه كه به ناۆی ” ئه‌گه‌ر پێویسته بیبه، ئه‌گه‌ر نیته داینێ” ناۆبانگی ده‌ركردووه، خه‌ڵك ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی كه پێویستیان پێ نیه له‌وێ دایده‌نێن تا كسانێك كه نیازیان پێیه‌تی، هه‌ڵیگرن. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا خه‌ڵێكی زور له‌م حهرهكهتهیه پێشوازیان كردووه. ئه‌م دیواره له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران له‌وانه ” شیراز، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، سیرجان، ئیلام، ته‌ورێز، میاندواو، سنه و سه‌قز” پێكهاتووه و خه‌ریكه شاره‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.