پێكهێنانی ئه‌رته‌شی هاوبه‌شی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان

293y
رۆئه‌سای ستادی هاوبه‌شی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌ دانیشتنێكدا له‌ “قاهێره‌”، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردانی هاوبه‌شی نیزامی له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌رته‌شی هاوبه‌شی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان، بڕیارنامه‌یه‌كیان ده‌ركرد.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتێدپرێس”، ئامانجی ئه‌م ئه‌رته‌شه هاوبه‌شه‌، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌ ناوچه‌كه‌یه‌‌. ئه‌م هه‌واڵنێرییه‌، مانگی نوامبری ساڵی رابردووی زایینیش رایگه‌یاندبوو كه‌ رێبه‌رانی مێسر، عه‌ره‌بستانی سعودی، ئێماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و كۆوه‌یت له‌ حاڵی گفتۆگۆ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیزامی هاوبه‌شن.