پێكهێنانی به‌میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له‌ ئێران

671y
جێگری قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی وێڕای دانپێدانان به‌ پێكهێنانی زیاتر له‌ ١٠ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له‌ ساڵی ٩٣، هه‌واڵی تۆماركردنی رۆژانه‌ ٣٠ هه‌زار په‌روه‌نده‌ی دیكه‌ له‌م ناوه‌نده‌ حكومه‌تییه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند، ئۆستانی “مازه‌نده‌ران، چوارمه‌حاڵی به‌ختیاری و گیلان”، زۆرترین په‌روه‌نده‌ی قه‌زاییان له‌خۆگرتووه‌. هه‌روه‌ها “تاران، ئیلام و یه‌زد”یش له‌ زومره‌ی ئه‌و ئۆستانانه‌ن كه‌ زۆرترین جورمه‌كان له‌وێدا روو ده‌دا. پێشتر له‌ بواری تاوانه‌ قه‌زاییه‌كان له‌ ئێران، وه‌زیری دادگوسته‌ری رژیم له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه‌ مه‌وادی موخه‌دیر و دزی، زۆرترین ئاماری په‌روه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان له‌خۆده‌گرێت. شایانی باسه‌ به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه حكومه‌تییه‌كان، نزیكه‌ی یه‌ك سێیه‌می ته‌مه‌نی موفیدی خه‌ڵك له‌ ئێران سه‌رفی ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان ده‌بێت.