پێكهێنانی دیواری سنووری له‌ مه‌جارستان به‌ مه‌به‌ستی پێشگیری له‌ ورودی په‌ناخوازان

95
ده‌وڵه‌تی “مه‌جارستان” رایگه‌یاند: “بۆ پێشگیری له‌ ورودی په‌ناخوازان، له سنوری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ “سربستان”، دیوارێك به‌ به‌رزایی چوار متر دروست ده‌كات.”رۆژی چوارشه‌ممه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌جارستان وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ “وڵاته‌كه‌ی ناتوانێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی په‌ناخوازان، چاوه‌ڕێ بڕیاڕه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا بێت.” جێگای ئاماژه‌یه‌، سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانێك كه‌ ساڵی رابردووی زایینی چوونه‌ته‌ نێو خاكی مه‌جارستان، گه‌یشته‌ ٤٣ هه‌زار كه‌س. به‌ڵام ئه‌م ئاماره‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا، سنووری ٥٤ هه‌زار كه‌سیشی تێپه‌ڕ كردووه‌.