راپۆرته‌كان باس له پێكهێنانی كارزارێك له شاری سنه له‌ژێر ناوی “درگا ئاوییه‌كان” ده‌كه‌ن كه كه‌مپه‌ینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌پارێزییه و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له شاری سنه چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكردووه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، چالاكی ئه‌م كارزاره ئه‌گه‌رچی ته‌نیا له شاری سنه ناوه‌ندی ئۆستانی كوردستان بوو، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئۆستانیشی گرتۆته‌وه. ئه‌م كارزاره له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئاموزشی و خێرخوازانه‌ی ره‌عدی سنه‌وه دامه‌زراه. ئه‌م كارزاره به كۆكردنه‌وه‌ی درگای پلاستیكی بۆترییهكان، بۆ كه‌م ئه‌ندامان و مهعلوولان ویلچێر دابین ده‌كه‌ن. شایانی باسه ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره جیاجیاكانی ئۆستانی كوردستان به‌م كارزارهوه په‌یوه‌ست بوون و شوێنگهلێكیان بۆ كۆكردنه‌وه درگای پلاستیكی بۆترییهكان دیاری كردووه. پاش تپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژ، ئه‌م كارزاره ئێستا گه‌یشتۆته شاره‌كانی “بۆكان، جوانڕۆ و پاوه”یش و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێز له حاڵی كۆكردنه‌وه‌ی درگای پلاستیكی بۆترییهكان بۆ ئه‌م كهمپهینهن. شایانی باسه ئه‌م كارزاره له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشوازی لێ ده‌كرێ و وه‌كوو حه‌ره‌كه‌تێكی خۆڕسك و جه‌ماوه‌ری چاوی لێده‌كرێت.