رۆژی جومعه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری سنه بۆ ناساندنی كرده‌وه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه له كێوی ئاویه‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، كه‌مپه‌ینێك له‌ژێر ناوی “كۆتایی هێنان به كارتۆن خه‌وی له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی” پێكهاتووه و ئامانج له‌م كاره سه‌باره‌ت كۆتایی هێنان به دیارده‌ی كارتۆن خه‌ویه. شایانی باسه یه‌كه‌م كار و چالاكییه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه كه چه‌ندین لقی جیاجیای له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئێران پێكهێناوه، به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵك بۆوه. جێگای ئاماژه‌یه دیارده‌ی كارتۆن خه‌وی له ئێران له ئاكامی په‌ره‌سه‌ندنی رۆژله‌دوای رۆژی هه‌ژاری و بێكاری، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه. به پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان له ١٥ هه‌زار كارتۆن خه‌وی شاری تاران، یه‌ك سێهه‌می ژنان پێكیدێنن.