پێكهێنانی هێزی نیزامی هاوبه‌شی یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب

584t (2)

رێبه‌رانی وڵاتانی به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب به‌ ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك هه‌واڵی پێكهێنانی هێزێكی یه‌كگرتووی نیزامییان راگه‌یاند.بڕیار وایه‌ ئه‌م هێزه‌ به‌ به‌شداری وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م یه‌كیه‌تیه‌ و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی له‌ وڵاتانێك وه‌كوو یه‌مه‌ن و لیبی پێكبێت. له‌ كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر درێژه‌ی بۆردمان كردنی بنكه‌ و باره‌گای حه‌وسیه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی پێداگری كرا. ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌ به‌شداری نیزامی ١٠ وڵات له‌وانه‌ قه‌ته‌ر و ئێماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌ رێكه‌وتی ٢٥ی مارس به‌ مه‌به‌ستی سه‌ركوتی میلیشیا شێعه‌ حه‌وسیه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌. هاوكات له‌ درێژه‌ی بۆمباران كردنی بنكه‌ و باره‌گای حه‌وسیه‌كان، شاری عه‌ده‌ن له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ بووه‌ ئامانجی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی عه‌ره‌بستان.