به‌رپرسی به‌رنامه‌ی جیهانی غه‌زا رایگه‌یاند، ئه‌م ناوه‌نده‌ی ژێر مه‌جمووعه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌وڕووی خراپترین قه‌یرانی خۆی له كاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بۆته‌وه و ده‌بێ هاوكات ٥ قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئینسانی، سازمانده‌هی بكات.
“ئارسارین كازین” له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ “ئاسۆشێتدپرێس” قه‌یرانی ئینسانی له سوریه، عێراق، كۆماری ئافریقای مه‌ركه‌زی، سودانی جنوبی و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گشتگیری ئیبۆلا له رۆژهه‌ڵاتی ئافریقا، ٥ پرۆژه‌یه‌ك ناولێبردووه كه پێویستی به هاوكاری گه‌وره‌ی به‌رنامه‌ی جیهانی غه‌زا و باقی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤه هه‌یه. شایانی باسه كه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زۆری پێویستییه‌كان و كه‌م بوونی بودجه‌ی ئه‌م ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه له مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵدا، جیره‌ی غه‌زایی ٦ میلیۆن ئاواره‌ی سوری بۆ ماوه‌یه‌ك ببڕدرێت.