پێنج هه‌زار ژنی كارتۆن خه‌و له‌ ئێران

185
به‌ پێی دانپێدانانی جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم سه‌باره‌ت به‌ كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه، له‌ ١٥ هه‌زار كارتۆن خه‌و له‌ وڵات، ٥ هه‌زار كه‌سیان ژنن.ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند: یه‌ك سێهه‌می كارتۆن خه‌وه‌كان ژنن. ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه‌: هه‌ژاری، بێكاری و ئێعتیاد هۆكاری سه‌ره‌كی بێ خانه‌ و لانه‌ بوونی ژنان به‌ئه‌ژمار دێت. له‌ چه‌ند مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیمیش، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ژنانی كارتۆن خه‌ویان له‌ تاران راگه‌یاندبوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ره‌ئیسی كومیته‌ی ئیجتماعی شورای شاری تاران وتوویه‌تی: ئاماری ژنانی دووگیان و منداڵان له‌ نێو كارتۆن خه‌وه‌كانی تاران، هه‌روا له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →