پێنه‌درانی هه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌دریی دیوانده‌ره‌

388w
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌وری ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاره‌داریی شارستانی دیوانده‌ره‌، ماوه‌ی ٤ مانگه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای ناڕه‌زایه‌تیی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی ئه‌م كرێكارانه‌، جیاواز له‌وه‌یكه‌ حقوقی ٤ مانگیان نه‌دراوه‌تێ‌، وڵامی به‌رپرسانی شاره‌داریش بۆ كرێكاران هه‌ڕه‌شه‌ و چاوسووركردنه‌وه‌ بووه‌ و پێیان ڕاگه‌یاندوون‌ كه‌ ئێوه‌ قه‌راردادی سپی ئیمزاتان ئیمزا كردووه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تیی هه‌مدیسانه‌وه‌ ئێخراج ده‌كرێن.