پێوه‌ندی ته‌له‌فونی سامان نه‌سیم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

104
هه‌واڵنێرییه‌كان باس له یه‌كه‌مین پێوه‌ندی ته‌له‌فونی سامان نه‌سیم له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ده‌كه‌ن. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، وه‌كیلی سامانی نه‌سیم به‌ راگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته‌، رایگه‌یاندووه‌: “سامان نه‌سیم رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فونی هه‌بووه‌ و وتوویه‌تی كه‌ له‌ زیندانی “زه‌نجان”دا به‌ند كراوه‌. پێوییسته‌ بوترێت كه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی سامان نه‌سیم به‌ هۆی داخوازی پارێزه‌ره‌كه‌ی، راگیراوه‌ و داواكاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیمه‌وه‌ قبوڵ كراوه و سه‌رله‌نوێ راده‌ستی دادگا كراوه‌ته‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ سامان نه‌سیم كه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرابوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رباردوو، له‌ به‌ندی ١٢ی زیندانی ورمێه‌وه‌ راپێچی شوێنێكی نادیار كرا و له‌ رێكه‌وته‌ به‌دواوه‌، هه‌واڵگه‌لێكی جیاجیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ئێعدام كرانی ناوبراو، له‌ میدیاكاندا بڵاو كرابۆوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →