پێویستی ئۆستانی كوردستان به‌ ١٥٠٠ مه‌دره‌سه‌

52y
به‌ پێی دانپێدانانی نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی رژیم، له‌ حاڵی حازردا ئۆستانی كوردستان، پێویستی به‌ ١٥٠٠ مه‌دره‌سه‌ هه‌یه.
به‌ وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی رژیم، ئۆستانی كوردستان كه‌میی هەزار و ٥٠٠ كلاسی ده‌رسی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی له‌ بواری ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ دروست كردووه‌. ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له‌ خه‌ڵكی خێرخواز گرت كه‌ بۆچی بۆ دروست كردنی مه‌دره‌سه‌ یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت ناده‌ن. شایانی باسه‌ رەخنەی ئەم كاربەدەستەی رژیم لە كەمیی خێرخوازان بۆ دروستكردنی مه‌دره‌سه‌ لە حاڵێكدایە كە بەپێی قانونی ئه‌ساسی ئێران، خوێندن لە هەموو قۆناغەكاندا بەخۆڕاییە و دروستكردنی مه‌دره‌سه‌، ئەركی سەرشانی دەوڵەت و حكومه‌ته‌‌