پێویستی چوار هه‌زار پۆلی خوێندن له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ نوێژنكردنه‌وه‌

615
له‌ حاڵی‌ حازردا ٤ هه‌زار كلاسی ده‌رس له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی پێویستی‌ به‌ چاکردنه‌وه‌ و پته‌و كردن هه‌یه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ پۆشته‌كردن ‌و چاكردنه‌وه‌ی‌ مه‌دره‌سه‌كان وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ گه‌ڵاڵه‌ی‌ پته‌وكردنی‌ خوێندنگه‌كان دانی به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ ساڵی‌ ٨٥وه‌ تا ئێستا به‌پێی‌ ئه‌و بودجانه‌ی ته‌رخان كراون، هه‌زار و ٨٥٠ كلاسی‌ ده‌رس تێکدراون ‌و سه‌رله‌نوێ‌ دروستیان كردوونه‌وه ‌و ٤ هه‌زار كلاسی‌ دیكه‌ش پێویستییان به‌ نوێژنكردنه‌وه‌ ‌و پته‌وكردن هه‌یه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی‌ له‌ نوێژن كردنه‌وه‌ی كلاسه‌ كۆن ‌و رووخێندراوه‌كان كرد و گوتی‌: ٣٠٠ پۆلی‌ خوێندن له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ نیوه‌ڕووخاوی‌ ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌زار و ٨٦١ پۆلی‌ دیكه‌ش به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ بوودجه‌ ئه‌م به‌شه‌یان پێ‌ نه‌بڕاوه ‌و به‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ نه‌كه‌وتوون.