پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی به‌ زیندانییه‌كی سیاسی

10628100_788032104551450_2874662239544236485_n

بارودۆخی‌ جه‌سته‌یی‌ زیندانی‌ سیاسیی‌ ئه‌فشین سۆهرابزاده‌ كه‌ تووشی‌ نه‌خۆشیی‌ سه‌ره‌تان بووه‌، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.
به‌پێی‌ راپۆرتی‌ كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگری‌ له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌، ئه‌فشین سۆهرابزاده‌ ته‌مه‌ن‌ ٢٣ ساڵ‌، به‌هۆی‌ نه‌خۆشیی‌ سه‌ره‌تانی ریخۆڵه‌ له‌ بارودۆخێكی‌ زۆر خراپی‌ جه‌سته‌یی‌ دایه‌. ناوبراو بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندیی‌ شاری‌ میناب دوور خراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ دادگوسته‌ریی‌ ئۆستانی كوردستان رێگری‌ له‌ پێدانی‌ مه‌ره‌خه‌سیی‌ ده‌رمانی‌ به‌م زیندانییه‌ نه‌خۆشه‌ ده‌كا. ئه‌فشین سۆهرابزاده‌ دانیشتووی‌ شاری‌ كرماشان رێكه‌وتی‌ ١٨ی جۆزه‌ردانی‌ ساڵی ٨٩ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی رژیم له‌‌ شاری‌ كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌ لقی‌ ٢ی‌ دادگای‌ ئێنقلابی شاری‌ سنه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ “محاربه‌” له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌كانی نه‌یاری رژیم به‌ ٢٥ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ بۆ زیندانی‌ میناب مه‌حكوم كرا.