پێڕانه‌گه‌یشتنی په‌روه‌نده‌ی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خوێندكارانی ئێبتدایی له‌ پاوه‌

362y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستدرێژی جینسی له‌ شاری پاوه‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ په‌روه‌نده‌كه‌یان، به‌دواداچوونی قه‌زایی بۆبكرێت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و شكایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كچانی قوربانی ده‌ستدرێژی جنسی له‌دژی موعه‌لیمێكی مه‌دره‌سه‌ی ئێبتدایی كچانه‌ی ئاوایی “نروێ” كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ده‌ستدرێژی كردبووه‌ سه‌ر چه‌ند كچێكی ١١ ساڵ ته‌مه‌ن، تا ئێستا له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه،‌ هیچ حوكمێكی بۆده‌رنه‌كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌ پێی یاسای “تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان”، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ به‌ تاوانی گشتی به‌ئه‌ژمار دێت و ته‌نانه‌ت پێویستی به‌ شكایه‌تیش نییه‌، به‌ڵام هیچ به‌دواداچوونێكی بۆ نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم له‌م بابه‌ته‌وه‌، تووڕه‌یی بنه‌ماڵه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.