پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفتی بیمه‌ی ژنانی كرێكاری سوزن دووز

661
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی كێشه‌ و گرفتی بیمه‌یی ژنانی كرێكاری سوزن دووزی شاری خاش هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچێستان و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ بارودۆخی ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌كه‌ن.ژنانی كرێكاری سوزن دووز له‌ مه‌زایای بیمه‌ی ده‌رمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بێبه‌شن. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ئۆستادانی سوزن دووزی خاش، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ یه‌كساڵ به‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ و گرفتی بیمه‌یی ژنانی سوزن دووز له‌ میدیاكانی ئه‌م شاره‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سازمان و ناوه‌ندێك، كێشه‌ و گرفته‌كانیانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌. كاری سوزن دوزی له‌ زومره‌ی پیشه‌گه‌لێكن كه‌ زۆرتر ژنانی شاری خاش كاری تێدا ده‌كه‌ن و له‌م رێگا‌یه‌وه‌ به‌شێك له‌ بژیوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.