سه‌ره‌ڕای بریندار بوونی “بێهنام ئیبراهیم زاده” له ناحیه‌ی مل و بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی ئه‌م كرێكاره زیندانییه، كاربه‌ده‌ستانی رژیم له زیندانی ره‌جایی شار، له ناردنی ناوبراو بۆ ناوه‌ند ده‌رمانیه‌كان، خۆده‌بوێرن.ژووری تاكه‌سی درێژماوه و گوشار له‌دژی ئه‌م كرێكاره زیندانییه كه پاش روودانی پێنجشه‌ممه‌ی ره‌ش له ئێوین تا به ئه‌مرۆ به‌سه‌ریا هپێندراوه،په‌ره‌سه‌ندنی خوێنڕێزی مه‌عده، ئێشی به‌رینی سه‌رچاوه گرتوو له ئارترۆزی مل و خوێنرێزی كولیه‌ی ناوبراوی لێكه‌وتۆته‌وه. له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی زیندان له كێشه و گرفته‌كانی بێهنام چاوپۆشی ده‌كه‌ن و له ناردنی ناوبراو بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان خۆده‌بوێرن، پزیشكانی بێهداری زیندانیش كێشه جه‌سته‌ییه‌كانی ناوبراویان ئاسایی ناولێبردووه و ته‌نانه‌ت له دانی داروی موسهكێن بۆ ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، خۆده‌بوێرن.