پێکدادانى سپاى تورکیه‌ و خەڵکى شەمزینان

274
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، پێکدادان لە نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌كانی په كه كه و سپاى تورکیه‌ لە شەمزینان بەردەوامە و سپاى تورکیه‌ بە هه‌لیکۆپتەر و تانک و تۆپ، هێرشى کردۆتە سەر گەڕەکی یایلاى ئەو شارە و گوندێکى نزیک شەمزینان لە پارێزگاى شێرناخ.بەهۆى هێرشەکانى سپاى تورکیه‌، چوار هاوڵاتى لە ئاوایی شاپاتانى شەمزینان بریندار بوون و ١٠ خانووى هاوڵاتیانیش زیانى زۆریان بەرکەوتووە. هێزەکانى سپاى تورکیه‌ لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانەوە و بە بڵندگۆ داوا لە خەڵک دەکەن لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. ئاماژە بەوەش دەکرێت هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر نەخۆشخانەى شەمزیناندا گرتووە و بەهۆى پێکدادانەکانەوە ئاگرێکى زۆر لە ناوچەکە کەوتۆتەوە. هه‌روه‌ها ده‌وترێت له‌ ئۆستانه‌كانی موش، ئامەد، ئاگرى و ئەردەخان زیاتر لە ٢٠ ناوچەیان لە باکوورى کوردستان بە ناوچەى قەدەغەکراوى سەربازى راگەیاند.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →