پێکهاتنی بەرە بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی ناتانیاهوو

رکابەرانی سیاسی ناتانیاهوو بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەرەیی و کۆتایی هێنان بە 12 ساڵ دەسەڵاتدارییەتی ئەو ڕێکەوتوون.

پاش راگەیاندنی “نەفتالی بنێت” بەرپرسی حیزبێکی توونداژۆی یەهوودی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت لە گەڵ “یائیر لاپید” هەوڵەکانی ناتانیاهوو بۆ لە سەرکار مانەوە شکەستی هێنادەوڵەتی ئیسڕائیل لە قەیرانێکی سیاسی قووڵ دا گیری خواردووە هەموو هەوڵەکانی ناتانیاهووی سەرۆک وەزیران بۆ لە سەرکار مانەوە تووشی شكه‌ست بووندەوڵەتی تازە لە ئەگەری پێکهاتن، پاش 4 جار هەڵبژاردن لە ماوەی دوو ساڵی رابرددو دا، دێتە سەر کار و بۆ چوار ساڵی داهاتوو پلان دادەڕێژێ.