به پێی راپۆرتی وزاره‌تی ریگهوبانی رژیم، ئوستانی سیستانووبهلووچهستان پێگه‌ی ئه‌وه‌لی نه‌بوونی مه‌سكه‌نی له ئێران‌دا هه‌یه.
له ئه‌نجامی لێكوڵینهوهێك كه وزاره‌تی ریگهوبانی رژیم ئه‌نجامی داوه، ده‌ریده‌خات دووسێههم یانی ٧٣له سه‌دی خانهوهارهكانی ئه‌م ئوستانه له ژێر هێڵی هه‌ژاری مه‌سكه‌ن قه‌راریان گرتووه.ئه‌م راپۆرته ئیزافهدهكات له لایه‌كی دیكه‌وه لانی كه‌م یه‌ك سێهه‌می خانوهارهكانی ئیرانی ئیمكانی به‌هه‌ره‌مه‌ند بوون له كه‌مترین پێداویستیه‌كانی ماڵێكی باشیان نییه. ڕاۆیژكاری گه‌ڵاڵه‌ی مه‌سكه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم زانیاریه‌كانی ئه‌م لێكوڵینهوهیی له په‌یوه‌ند به ساڵی ٩١ی زانیوه و ئاماژه‌ی كردووه، كۆمه‌ڵگای ژێر هێڵی هه‌ژاری له ساڵی ٩١وه ره‌وتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه. پێشتر له‌مه‌ش وه‌زیری ریگهوبانی رژیم ئاماژه‌ی كردبوو كه ١٨میلیۆن كه‌س له كۆمه‌ڵگای ئێران له ماڵی موناسبدا ژیان ناكه‌ن.