چادرنشینی له‌ ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی رابردووی ئیلام

115
راپۆرته‌كان باس‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی رابردۆوه‌ دانیشتوانی دوو ئاوایی ئۆستانی ئیلام هه‌روا له‌ ژێر چادر دا ده‌ژین.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوو بۆمه‌له‌رزه‌یه‌كی ٥ و ٦ ده‌هۆمی ریشتری له‌ شاری “مورمووری” ئۆستانی ئیلام روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دانیشتووانی پێنج ئاوایی “دێهلۆران” له‌ ناو چادردا نیشته‌جێ بوون و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا خه‌ڵكی دوو ئاوایی هه‌روا له‌ ژێر چادردا ژیان به‌سه‌ر دبه‌ن. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌دا كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئیلام وه‌كوو “مورمووری” و دێهلۆران” و به‌شی ناوه‌ندی ئیلام روویدا، ده‌یان هاوڵاتی بریندار و زیاتر له‌ ٣٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا ئامارێكی ره‌سمی سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →