چالاكیی ته‌بلیغیی به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز

379w

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز، به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ ئاستی ئه‌مشاره چالاكی ته‌بلیغی رێكده‌خه‌ن.
هاوڕێیان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ماوه‌ی رۆژانی ٨ و ٩ و ١٠ی مانگی خه‌رمانان له‌ ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین تراكته‌وه‌ به‌ ناورۆكی “پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی سه‌قز له‌وانه‌ “چوارڕای ئازادیی، خیابانی شۆهه‌دا، كه‌ریم ئاوا، دۆخانیات، مه‌یدانی ئێستقلال، پاركینگی گشتیی، ئۆتوبۆسڕانی، خیابانی ساحلی، پاركی شار، ده‌وروبه‌ری شاره‌داریی، كانی گرمه‌كاو، بلوار وه‌حده‌ت، چه‌مه‌ن زیبا، ده‌وروبه‌ری پیر خه‌زایی، شاره‌وانیی” و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مشاره‌، ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان ڕێز لێگرت. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر تراكت به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ فوئاد موسته‌فا سوڵتانی له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مشاره‌دا‌ بڵاو كرایه‌وه‌.