هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان، بزووتنه‌وه‌ی “جیهان نارنجی بكه‌ن”، له‌زیاتر له ٧٠ وڵاتی جیهان به مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژبه ژنان ده‌ستیپێكرد.
بزووتنه‌وه‌ی “جیهان نارنجی بكه‌ن” هه‌ر وه‌ك چه‌ند ساڵی رابردوو، له رۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی نوامبره‌وه بۆ ماوه‌ی ١٦ رۆژ به‌مه‌به‌ستی ئاگا كردنه‌وه سه‌باره‌ت به توندوتیژی له‌دژی ژنان و نمایش درانی عه‌زم و ئیراده‌ی جیدی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شێك له كه‌مپه‌ینی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ژێر ناوی “یه‌كگرتن بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی له‌دژی ژنان”ه. ره‌نگی نارنجی له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا وه‌ك هێمای داهاتوویه‌كی روون و گه‌ش و به‌دوور له هه‌رچه‌شنه توندوتیژییه‌ك له‌دژی ژنان و كچانه.