چالاكی تبلیغی به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان له‌ شاری سنه‌

346
رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزب كۆمۆنیستی ئێران، چالاكی تبلیغیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاستی شاری سنه‌ له‌وانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی “فه‌یزئاوا، ئێكباتان و كانی كوزه‌ڵه‌،” تراكتگه‌لێكیان به‌ ناوه‌رۆكی “پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌روه‌ها سه‌ردانی گڵكۆی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردووی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ گۆڕستانی “تایله‌”یان كرد و له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌م هاوڕێیانه‌ تراكتیان دانا كه‌ به‌ره‌وڕووی شادمانی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو بۆوه‌.