چالاكی ته‌بلیغی به‌ بوونه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ كه‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان ‌و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ گونده‌كانی سه‌ر ڕێگای (سنه– مه‌ریوانبه‌ تایبه‌ت ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و رێزلێنان له‌ یادی هاورێیانی گیانبه‌خت كردوو “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” ،سدیق كه‌مانگه‌ر” و “غۆڵام كه‌شاوه‌رز، ده‌ستیان دایه‌ نووسینی درووشم و بڵاوكردنی تراكت.

له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و چالاكییه‌‌، له‌سه‌ر تابلووی گونده‌كانی “میانه، “نگڵ،” بنیده‌ر، “زۆنج، “دانیكه‌ش، “ڕه‌شنه‌ش، “په‌یچوون، “دائانه‌ی كه‌مانگه‌ر، “تازه ئاوای كه‌یخۆسره‌و، “كه‌رگینه‌، “شوێشه‌، “ئه‌سپه‌ران، “وێزیه‌ر، “هۆیه‌، “سه‌رهۆیه‌، بزان، “ئاوێهه‌نگ، “كه‌ڵاتێ” و “تۆدار مه‌ڵا، وێنه‌ و تراكتیان بۆ ڕێزلێنان له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وبه‌رز ڕاگرتنی یادی ته‌واوی هاورێیانی گیانبه‌خت كردووی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، بڵاو كرده‌وههه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین ‌په‌یامی جیاجیا دا، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاتنی ساڵڕۆرژی دامه‌زراندنی ئه‌و حیزبه‌یان پیرۆرزبایی كرد و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم نوێ كرده‌وه ‌و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگایه‌ بنله‌ كۆتاییدا ئاماده‌بووان یادی به‌رێزی هاورێی “فه‌رهاد شه‌عبانیان” به‌رز ڕاگرت.