به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری بۆ رێزگرتن له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، له ئاستی شاری ته‌ورێز چالاكی ته‌بلیغیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌ڕه‌رای گوشار و هه‌ڕشه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییهكانی رژیم، درێژه‌ی دستبه‌سه‌ر كردن و به‌رخوردی سه‌ركوتگه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و نه‌درانی حوكم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم، ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له ته‌ورێز به هه‌ڵگرتنی پوستر و تراكتگهڵێك له نێو شوێنه گشتییه‌كان و شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ئه‌م رۆژه‌یان رێزلێگرت.