رۆژی جومعه ١١ی مانگی گوڵان، زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ په‌یام به ناوڕوك و دروشمی شۆڕشگێڕانه، له رێگای ناردنی ئێس ئێم ئێس بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره نێردرا.به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، له رێگای “ئێس ئێم ئێس”ه‌وه گه‌لێك په‌یام و دروشمی شۆڕشگێڕانه بۆ خه‌ڵكی شاری سنه نێردرا. ئه‌م دروشمانه بریتی بوون له: “ئازادی به‌رابه‌ری حكومه‌تی كرێكاری”، “موعه‌لیمان، كرێكاران، سهنعهتگهران، زه‌حمه‌تكێشان ئێتحاد ئێتحاد”، “نان، مه‌سكه‌ن، ژیان مافی ره‌وای ئێمه‌یه”، بروخێ سیستمی سه‌رمایه‌داری، بژی حكومه‌تی كرێكاری” و كرێكاران جگه له زنجیره‌كانیان هیچ شتێك له‌ده‌ست ناده‌ن”. شایانی باسه سه‌رجه‌م ئه‌و دروشم و په‌یامانه به ئیمزای حێزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه نێردراب