چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز

190y
رۆژی جومعه‌ ١١ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، دۆستداران و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، له‌ شاری “سه‌قز” چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له‌ زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كان، بازاڕ، شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌وانه‌ “چوارڕای ئازادی، میدانی شۆهه‌دا، ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی جامع، بازاڕی تاجوانچی، مه‌یدانی كارگه‌ر، مه‌یدانی سه‌وزی فرۆشی، پاساژی سابریان” و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م پاساژه‌، “بازاڕی گه‌وره‌ی تاناكۆرا، ده‌ورووبه‌ری حمامی حاج شه‌ریف، گاراژی پێشووی بانه‌، چه‌می وه‌لی خان، شیركه‌تی دانیشگای مه‌سكه‌ن مێهر و شه‌ریف ئاوا”، به‌ چالاكی ته‌بلیغی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت رێزیان له‌ رۆژی جیهانی كرێكار گرت.