چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

2
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ڵسووڕاوانی حێزبی له‌ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات كاری پڕاوپڕ و به‌رده‌وام له‌ رێگای ناردنی ئێس ئێم ئێس بۆ زیاتر له‌ ٢٥٠٠ ژماره‌ ته‌له‌فونی هه‌مڕا له‌ شاری سنه‌ و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ ناوه‌رۆكی “بژی ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌” به‌ ئیمزای (كۆمه‌ڵه‌ ـــ رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران)، پێشوازیان له‌م رۆژه‌ كرد. ئه‌م په‌یامانه‌ بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وانه‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و كاسبكاران و بازاڕیانی شار، نێردرا و به‌ره‌وڕووی پێشوازی گه‌رمی ئه‌وان بۆوه‌.