چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزب له‌ شاری سنه‌

362
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ شاری سنه‌ چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران “ئێس ئێم ئێس”گه‌لێكه‌یان به‌ ناوه‌رۆكی: “پێرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” بۆ كرێكاران، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ ئاستی شاری سنه‌ و ده‌ورووبه‌ر نارد‌. شایانی باسه‌، ئه‌م په‌یامانه‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازی گه‌رم و گۆری كرێكاران و جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی شاری سنه‌ و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ی بۆوه‌.