چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان له‌ شاری سنه‌

318
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌ چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام داوه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و هه‌ڵواسینی ئه‌م ته‌راكتانه‌ به‌سه‌ر دیوار و شیشه‌ی ئۆتۆموبیله‌كان له‌ ئاستی شاری سنه‌ له‌وانه‌: گه‌ڕه‌كانی “پرد به‌ند، شێخان، كوێراوا، كاراموزی، فه‌راح، حاجی ئاوا، تازه‌ ئاوا، قه‌تارچیان و سه‌فه‌ری”، رێزیان له‌ ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران” ‌گرت.