چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان له‌ مه‌ریوان

366
شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م شاره‌ چالاكی ته‌بلیغی به‌ڕێوه‌چوو.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دۆستان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سێڕای بێهزیستی، سێڕای موسك، كوره‌ی موسه‌وی، شه‌قامی جه‌هاد، میانییه‌كان، به‌هاران، نه‌وبه‌هاران، ده‌وروبه‌ری پۆمپی به‌نزینی خاوه‌ری و ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی تازه‌، پۆستێری ته‌بلیغی تایبه‌ت به‌م رۆژه‌ و وێنه‌ی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو “فواد موسته‌فا سوڵتانی، سدیق كه‌مانگه‌ر و جه‌عفه‌ر شه‌فیعی”یان بڵاو كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگران و هه‌ڵسووڕاوانی حێزب و كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ فوادی موسته‌فا سوڵتانی ئاماده‌ بوون و رێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م هاوڕێیه‌ گیان به‌ختكردووه‌ گرت.