چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان له‌ سه‌قز

457y
رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز، بۆ رێزگرتن له‌ ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌ چالاكی ته‌بلیغیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و پۆستری ته‌بلیغی له‌ ئاستی شاری سه‌قز له‌وانه‌ پاركه‌كان كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی لێبوو، ئه‌م رۆژه‌یان رێز لێگرت. شایانی باسه‌ چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كان به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سه‌قز بۆوه‌.