چالاكی ته‌بلیغی به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان

454y
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان، به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌و شاره‌، چالاكی ته‌بلیغیان وه‌ڕێخست. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی “تازاوا، ته‌رخان ئاوا، سێڕای بێهزیستی، سێڕای چراغی، كۆنه‌ دیو، میانییه‌كان تا ستادیوم، به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه،‌ تراكت و راگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌م رۆژه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌. ده‌وترێت له‌ له‌نجاوا له‌سه‌ر ده‌رك و دیواری ئه‌م ناوچه‌یه‌ دروشمه‌كانی تایبه‌ت به‌م رۆژه‌ نووسراوه‌ كه‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵك بۆته‌وه‌.