چالاكی ته‌بلیغی له‌ سه‌قز به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزب

384
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌ چالاكی ته‌بلیغیان وه‌ڕێخست.ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شار له‌وانه‌، “حافێز، چوارڕای رووده‌كی، ٢٢ی به‌همه‌ن، كوشتارگای قه‌دیم، فازی یه‌ك و دووی فه‌رهه‌نگیان، ٣٢ مێتری، ته‌په‌ی شافێعی، چوارڕای ئازادی، پشت بازاڕچه‌ی قازاخانه‌، مه‌یدانی جامی، شه‌قامی سه‌رچنار، ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی، سێڕای به‌ردبڕان” به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و راگه‌یاندن و هه‌ڵواسینی پلاكاردگه‌لێك، ٣٢مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان رێز لێگرت.