چالاكی ته‌بلیغی و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ١١ی خه‌رمانان له‌ مه‌ریوان

348
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزب كۆمۆنیستی ئێران، ده‌ستیان داوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم و چالاكی ته‌بلیغی له‌ شاری مه‌ریوان.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م مه‌راسمه‌ كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری “ده‌ریاچه‌ی زرێبار” به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستیێپكرد، پاشان بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری هاوڕێیانی گیان به‌ختكردووی رێگای سوسیالیزم، یه‌ك ده‌قیقه‌ بێدنگی راگه‌یه‌ندرا، بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ په‌خشانه‌ شیعرێك شكێندرا و له‌ دره‌ێژه‌دا یه‌كێك له‌ ئامادبووان سه‌باره‌ت به‌ مێژووی حێزبی كۆمۆنیست و ئه‌ركی هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی حێزب له‌ بارودۆخی ئێستا قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێوان شادی و خۆشحاڵی ئامادبووان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی كۆتایی پێهات. شایانی باسه‌، دانانی ئاڵای سوور له‌ نێو ده‌ریاچه‌ی زرێبار به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵك بۆوه‌.